هاوپەیمانیی فەتح ئاشكرایكردووە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەرێمی كوردستان 128 ملیار دۆلاری لە ناوەند وەرگرتووە.
ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم، حامد موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكردووە، “دەستەی دەستپاكی نوسراوێكی بۆ پەرلەمان و حكومەتی عێراق ناردووە، تیایدا بە تەواوەتی ئەو بڕە پارەی ڕوونكردووەتەوە كە ساڵانی ڕابردوو ڕەوانەی هەرێم كراوە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی فەتح ئاماژەی بەوەكردووە، “هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردووەوە تا ئێستا 128 ملیار دۆلاری لە ناوەند وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی هیچ حساباتێكی كۆتایی خۆی بنێرێت”.
باسی لەوەشكردووە، “ئەوەش دەرخەری ئەوەیە دزی هەیە و پارەكە نەدراوە بە میلەت و هیچ پرۆژەیەكشی پێنەكراوە، بەڵكو ئەو پارەیە چووەتە گیرفانی حزبە كوردییە گەندەڵەكانەوە”.