قوباد تاڵەبانی: ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێت و جەختیكردەوە كە لە ئێستادا كێشەی مووچە چارەسەربووە”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەڵەبجە رایگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارماندا تیمێكی خۆمان بنێرێنە بەغداد بۆ رێككەوتن لەسەر پرسی داهاتەكان و پابەندی دەستوور و یاسا دەبین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم بنێردرێت.

وتیشی، ” لە ئێستادا كێشەی مووچە چارەسەربووە و ئەو بڕیارانەی پێویستە بدرێن دراون و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش جەختیلەچارەسەركردنی كێشەی مووچە كردووەتەوە و بە چارەسەربوونی كێشەی مووچەش دەتوانین وزەی خۆمان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تەرخانبكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو کەس ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ رادەگەیەنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share