وەزیری پەروەردەی هەرێم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی ئاگادار دەکاتەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم لە بارەی سیستمی ئی-پەروەردە ئاگاداری ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئامادەکردنی لیستی مووچە لە رێگای داواکاری پەروەردەکانەوە نابێت و لەرێگای ئەو سیستمەوە دەبێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”راگەیەندراوی پڕکردنەوەی سیستمی ئی-پەروەردە بە گرنگن وەربگرن چونکە ئامادەکردنی لیستی مووچە لە رێگای داواکاری پەروەردەکانەوە نابێت بەڵکو لە رێگای داتاکانی ئەو سیستمەوە دەبێت”.

دەشڵێت، ”لەو روانگەیەوە کە ئێستا سیستمەکە کراوەتەوە، لە دوای جەژنیش رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە کراوە دەبێت”.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی ئاگادارکردبووەوە، ”سیستمی ئی-پەروەردە ئێستا کارایە و بۆ نوێکردنەوەی زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، پێویستە تا رۆژی دووشەممە 15ی نیسانی 2024 سەرجەم داتاکان نوێبکرێتەوە و هەر مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە سیستم تۆمار نەکراوە یاخود داتای تەواو پڕنەکراوەتەوە پێویستە تۆمار بکرێن”.

جەختی لەوەش کردبووەوە، ”مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خۆیان لە هەر کەموکوڕیەک بەرپرسیار دەبن و پێویستە خۆیان پێداچوونەوە بە داتاکانیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەکارهێنەری سیستم بکەنەوە و ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن و سیستمەکە لەپاش داخستنی کارا ناکرێتەوە بۆ ئەو بابەتە”.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: سەردانی سودانی بۆ واشنتۆن زۆر گرنگە

بابەتی دواتر

لە ئەمشەوەوە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share