بەرگریی شارستانیی سۆران: سبەینێ بۆ کۆتاجار بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەگەڕێین

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، سبەینێ بۆ کۆتاجار هەڵمەتێکی فراوان بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا ئەنجامدەدەن و کۆتایی بە پرۆسەی گەڕان دەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ شەممە لە کۆتا رۆژی مانگی سێیەم هەلمەتێکی گشتگیر و چر بە بەشداریی 100 کارمەند و ئەفسەر کە دابەشکراون بۆ 20 تیم بە دوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەگەڕێین، بە ئومێدی ئەوەی وەک کۆتا دەرفەت بتوانین تەرمەکەی بدۆزینەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەم هەڵمەتە دەبێتە دوایەمین رۆژی گەڕانمان، ئەگەر نەتوانرا بدۆزرێتەوە بە شێوەیەکی رەسمی ئەم کەیسە دادەخەین و کۆتایی دەهێنین بە گەڕان و پشکنینەکانمان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share