رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ”هەنگاوە کردارییەکان بۆ دابـەشکردنی زەوی دەستیپێکرد و بە مەبەستی دەستنیشانکردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە”.

دەشڵێت، ”بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارە 242 لە 27ی ئازاری 2024 زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستە کە سوودمەند نەبوون دابەشدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share