کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ بارانی بەخوڕ دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ تەرزە و بارانی بەخوڕ دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیا جیاکان دەبێت، هەروەها پێشبینی بارینی تاوەبارانی کورتخایەن دەکرێت، لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە پاشنیوەڕۆوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، هەروەها پێشبینی تاوەبارانی بەخوڕ دەکرێت لە هەندێک کاتدا، هەورەبروسکە تەرزەی لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین، گەرمیان و هەندێک ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: نابێت وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵ بە ململانێی سیاسیی بکرێن

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی سەربازی بەریتانی رایگەیاند، “نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر…
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندیی عێراق لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share