کۆبوونەوەکەی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق دواخرا

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەر چەندە پێداگریی و ئامادەکاریی تەواو کراوە لەلایەن وەفدەکەی هەرێم، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ”بڕیاربوو ئەمڕۆ وەزیری کشتوکاڵی هەرێم و تیمی یاوەری لەگەڵ وەزیر و تیمی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەسەر بابەتی یەکلایکردنەوەی چۆنێتی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم کۆببنەوە”.

دەشڵێت، ”هەر چەندە پێداگریی و ئامادەکاریی تەواو کراوە لەلایەن وەفدەکەی هەرێمەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ هەفتەی داهاتوو، رۆژی دووشەممە دواخرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share