ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پیرمام کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کراوە.
هەر لە زانیارییەکاندا هاتووە، پاش کەمێکی دیکە راگەیەندراوێکی هاوبەش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، بڵاودەکرێتەوە.