لە سنووری زاخۆ کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

لە سنووری ناحیەی دەرکارێ لە قەزای زاخۆ کچێک لەلایەن براکەی خۆیەوە کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 10:00 لە ناحیەی دەرکارێ کەسێک بە ناوی (ب،م،ع) دەستڕێژی گوللەی لە خوشکی خۆی بە ناوی (ک،م،ع) کرد و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەستبەجێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیرا کە تاوانەکەی پێئەنجامدراوە.

ئاشکراشیکرد، تەرمی کوژراوەکە گەیەندراوەتە پەیمانگەی پزیشکی دادی زاخۆ، تۆمەتباریش بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاقیکردنەوەی دیاریکردنی بەرکەوتەی وزەی كارەبای پارێزگاكان دووبارە دەكرێتەوە

قوباد تاڵەبانی داوایكرد كارەبا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشكرێت و لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كارەبا بڕیاردرا تاقیکردنەوەی دیاریکردنی بەرکەوتەی…
Total
0
Share