18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و تونسدا واژوودەکرێت

بڕیارە لە حەڤدەیەمین خولی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تونس کە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت 18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژووبکرێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەفدێکی تونس کرد کە بڕیارە بەشداری لە حەڤدەیەمین خولی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بکەن و کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی تونس بانگهێشتنامەی فەرمییان پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ سەردانکردنی وڵاتەکەیان و ئاماژەیان بە واژووکردنی 18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا جەختی لە پێشوازیکردنی عێراق لە کۆمپانیا تونسییەکان کردەوە بە ئامانجی کارکردن لە بوارە جیاجیاکاندا و ئاماژەی بە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەروەردە و گەشتیاریدا لەگەڵ ئەو وڵاتە کردەوە.

وەفدی میوانیش پێزانینی وڵاتەکەیان بۆ هەڵوێستەکانی عێراق بەرامبەر بە تونس لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەربڕی و جەختیان لەسەر خواستی حکومەتی وڵاتەکەیان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو پیاوەی گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرابوو گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

شارەوانی هەنگاوێكی دیكە دەنێت تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی روسیا دەكات

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگاتە روسیا و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە. نوسینگەی رۆژنامەوانیی كرملین…
Total
0
Share