لافاو لە ئەفغانستان زیاتر لە 200 کەسی کردە قوربانی

بەهۆی ئەو بارانە لەناکاوەی باکووری ئەفغانستانی گرتەوە لانی کەم 200 کەس بوونە قوربانی.

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، لە هەرێمی بگلان زیاتر لە 100 کەس و لە هەرێمی بەرەکە 100 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار خانوو رووخاون.

ئاشکراشیانکرد، چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئەفغانستان بەرزبێتەوە.

ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا زۆرترین کاریگەری لەسەریان هەبووە، بەو هۆیەوە چەندین جار شەپۆلی بەهێزی بارانبارینی لەناکاو رووی لە وڵاتەکە کردووە و کارەساتی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق: بارانبارین لەناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share