پوتین: هێزەکانمان لە ئۆکرانیا وەک “گوێز”چەکی ئەمریکی تێكدەشکێنن

سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی زۆر بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ چەکی ئەمریکی لە ئۆکرانیا دەکات و دەڵێت، وەک دەنکی گوێز دەیانشکێنن.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە چاوپێکەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندوە، “سیستمی بەرگریی ئاسمانی، بەردەوامە لە تێکشکاندنی ئەو چەکانەی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیای ڕەوانە کردوون و تا ئێستاش دەیانیان تێکشکاندووە”.

جەختیشی كردووەتەوە، هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە تێكشكاندنی ئەو چەكانە و دەڵێت”شكاندنیان زۆر ئاسانە و وەک دەنکی گوێز هەموویان دەشکێنین”.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبووچەکی قورس و مووشەکی دورمەودا لە جۆری(HIMARS)، ڕادەستی ئۆكرانیا دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
Total
0
Share