بەرپرسێک لە وەزارەتی شارەوانی: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ دەگرێتەوە

چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوە لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت، لە 200 مەتر کەمتر نابێت و هەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە و دابەشکردنی زەوی بە گوێرەی قۆناغبەندی و دوای دەرچوونی رێکارەکان لە ئەنجومەنی وەزیران.

جەختیشی کردەوە، رووبەڕی زەوی لە هەموو شارەوانییەکان دیاریکراوە و لە 200 مەتر کەمتر نابێت ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە،كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، پێویستە رێکارەکان خێرابکرێت بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share