نوێنەری چاودێریی بازرگانیی لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخەکان وەک خۆیانن و هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخەکاندا رووینەداوە.
سالار مستەفا، نوێنەری چاودێریی بازرگانیی لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەراورد بە پێش مانگی رەمەزان، هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخی خواردن و شتومەکدا رووینەداوە کە شایەنی ئەوەبێت وەک سەرپێچی تۆماربکرێت و نرخەکان وەک خۆیانن”.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، سالار مستەفا وتیشی، “نرخی گۆشت تەنیا لە سلێمانی بەرزنەبووەتەوە، بەڵکو لە هەموو کوردستان بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ناردنی گۆشت بۆ خوارووی عێراق”.