قائیمقامی دەربەندیخان: بارهەڵگرێک لە نزیک تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا

قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، بارهەڵگرێک لە نزیک تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوو.

سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بارهەڵگرێک کە لە سلێمانییەوە هاتووە، لە نزیک تونێلی دەربەندیخان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

وتیشی، شۆفێری بارهەڵگرەکە رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق کراوە لە دەربەندیخان، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، ئێستا رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا گرفتی هاتوچۆی رێگەی تونێلەکە چارەسەرکراوە، یەک فیدەری نزیک تونێلەکەشمان بەمەبەستی دروستنەبوونی مەترسی لەسەر تیمەکان کوژاندەوە، بەڵام کارەبای دەربەندیخان ئاساییە و گرفتی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێبوار تەها: سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە لە عێراقدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق…
Total
0
Share