وەزیری نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزدەبێتەوە

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، یەدەگی نەوت بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزدەبێتەوە و 29 پڕۆژەش لە بواری نەوت و غازدا پێشکەش دەکەین.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە بۆنەی مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی خولی پێنجەم و شەشەم لە بەغداد، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ”ئەمڕۆ 29 پڕۆژەی گرنگ پێشکەش دەکەین بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و سامانی غاز کە کاریگەری زیادکردنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە بۆ بەرهەمی نیشتمانی”.

جەختی لەوەشکردەوە، ” ئەم پڕۆژانە بەشدار دەبن لە فراوانکردنی ئابوری وڵات و گەشەکردنی پارێزگاکان لەڕووی دابینکردنی هەلی کارەوە و دەبنە هۆی سەقامگیریی لە تەواوی وڵاتدا”.

دەشڵێت، ”سەرکەوتوبووین لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی 360 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ بەرهەمی نیشتمانی و رایدەگەیەنین لە داهاتوویەکی نزیکدا یەدەگی نەوتی عێراق بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزدەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ عێراق

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، رایگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین”. فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share