ناوی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ دامەزراندن رەوانەی بەغداد دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا كار لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمەكان دەكات و بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەتەكە دەڵێت، پاش ئامادەبوونی ناوەكان رەوانەی بەغدادی دەكەن بۆ دامەزراندنیان.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نووسراوێكی گشتاندنیان ئاراستەی سەرجەم زانكۆكان كردووە و سبەی كۆبوونەوەیەك تایبەت بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكان ئەنجامدەدەن.

وتیشی، “داوایان لە ناوەندی وەرگرتنی زانكۆكان كردووە، ناوی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانیان بۆ بنێرن كە تیایدا ناو و بڕی پارەی پێویست بۆ دامەزراندنیان دیاریكرابێت”.

د. توانا ئەوەشی خستەڕوو، دواتر ناوی سەرجەم سێ یەكەمەكان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی تەرخانی میلاك و داراییان بۆ بكات و دابمەزرێن.

لە گشتاندنەكەدا داواكراوە ناوی دەرچووانی ساڵانی (2017 تا 2023) رەوانە بكرێت.

دەربارەی ئەوەی ئایا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی یەكەمەكان داوە، بەڕێوەبەرە گشتییەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراو ئاگاداریكردوونەتەوە كە ئامادەكاری بكەن بۆ دامەزراندنیان لە رێی حكومەتی ناوەندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی کوردییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا

بەهۆی ئەوەی لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە؛ سکاڵای یاسایی…
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا لە هێرشەكەی سەر زاخۆ دەكات

نەتەوەیەكگرتووەكان سەركۆنەی تۆپبارانكردنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكات و داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا دەكات. نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكیدا بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share