ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاشكراكرا

ئێوارەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھۆڵی کۆبوونەوەکان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە، باس لە دۆخی عێراق و ڕەوشی بەغدادی پایتەخت و پرسی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی تازە لەگەڵ پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا”.

لەم بارەیەوە مەكتەبی سیاسیی یەکێتی تەئکیدی لە پێوستیی یەکڕیزیی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەش تەرخانکرا بۆ ڕەوشی ناوخۆیی کوردستان و ھەڵبژاردن و دەستووری گەلپەسەندی کوردستان.

هەربەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “کۆبوونەوە لەسەر تەوەری حزبایەتی قسەیکرد و ڕاسپاردەی پێویستیش بۆ کۆبوونەوەی مەکتەب و ئۆرگانەکان درا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەكشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی دەكاتەوە لە رۆژی یەكشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە نەكەن بەهۆی پاكتـاوی ژمێریـاریی ساڵانەوە.…
زیاتر ببینە

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت
تایبەتە بە دامەزراندن

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەدەچێت و چاوەڕواندەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی…
Total
0
Share