دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمدا هاتووە، ماوەی دوو رۆژە عەرەبی هاوردە بەناڕەواو دوور لە هەموو بنەمایەکی ئاشتیانەو پێکەوە ژیان هاتوونەتە گوندی پەڵکانە و خێمەیان هەڵداوە، سوپاش دەرفەتی دروێنە بە جوتیارانی کورد نادات بەری ڕەنج و ماندووبوونی شەش مانگی رابردوویان بچننەوە.
دەستەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لە پایزی ساڵی رابردوو لەسەر رەزامەندیی قیادەی عەمەلیاتی کەرکوک جوتیارانی کورد وەرزی دانەوێڵەیان دەستپێکرد، ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە بەردەوامی لەسەر هێڵ بووین تا دەستورو یاسا دوابڕیاربێ و چیتر بە یاسای کۆن گیانی برایەتی تێکنەدرێت و دەرفەت بدرێت دانیشتووانی ناوچەکە درێژە بەژیانی ئاسایی خۆیان بدەن، بەداخەوە تا ئێستا گرفتەکان وەک پێویست چارەسەرنەکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆیە داواکارین لە حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەم ستەمەی بەرامبەر جوتیاری کورد دەکرێت بێدەنگ نەبێت و پێویستە فراکسیۆنە کوردییەکانیش لەم بارەیەوە هەوڵەکانی خۆیان چڕتر بکەنەوە، داواکارین شایستەی دارایی پێویست بدرێتە عەرەبەهاوردەکان و بیان گەڕێننەوە ناوچەکانی خۆیان.
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان دەشڵێت، هەموو لایەک دڵنیا دەکەین لە هەوڵەکانی خۆمان بەردەوامدەبین تا چیتر زوڵم و ستەم لە جوتیاری کورد نەکرێت لە گوندی پەڵکانە و تەواوی ناوچەکانی سەرگەڕان، جێبەجێکردنی دەستور و پابەندبوون بە بنەماکانی ماددەی 140 زامنی چارەسەربوونی تەواوی کێشەکانی ئەو ناوچانەیە.
بابەتی پێشتر

گەنجێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت خنکا

بابەتی دواتر

پۆلیسی زاخۆ: لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە سنووری سلێمانی داببەزێت. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی…
Total
0
Share