وەزارەتی پەروەردە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، “رۆژی 21ی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە”.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەروەردەیی وەک تاقیکردنەوەی دەرەکی و ریفۆرمی قۆناغی ئامادەیی و هەڵسەنگاندنی دەرەکی، هاوکات ئەنجومەنی وەزارەت ساڵنامەی خوێندنی ساڵی (2025 – 2026)ی پەسەندکرد.

دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە 21 ی  ئەیلولی 2025 وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2025 – 2026)ی دیاریکرد بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن، دواتر وردەکاریی ساڵنامەکە بە گشتاندنێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندنەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت.

باس لەوەشدەکات، هەروەها ئەنجومەنی وەزارەت لە کۆبوونەوەکەدا خشتەی بەشەوانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026)پەسەندکرد، پاشتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان گشتاندنی پێدەکرێت و ئاڕاستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share