قەڵادزێ: پۆلیس تۆمەتبارێکی هەڵاتووی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە دوای رووداوێکی هاتوچۆ هەڵاتووە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕیندا ئاماژە بەوەکراوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا لەگەڵ ماتۆڕسکیلێک خۆیان بەیەکدا کێشا و بەوهۆیەشەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندار بوو، دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە شوێنی رووداوەکەی جێهێشتووە.

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامەکەی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستگیرکرا.

باس لەوەشکراوە، بریندارەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 23 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێرەکە راگیراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشداریکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە بۆنەی پێشبڕکێی شەتڕەنج لە ڤیم لە شاری سلێمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال…
Total
0
Share