لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاری بەدواداچوونی بۆ دەستنیشانكردنی میكانیزمێكدا بە مەبەستی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و جەختیشكرایەوە كە هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی خۆی لە بەرامبەر حكومەتی عێراق جێبەجێكردووە و چاوەڕوانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی چوار و مانگەكانی دواتر دەكات و ئاماژە بۆ ئەوەش كرا كە لە لەگەڵ بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رێككەوتین ئەو بانكەش بەشداربێت لە پڕۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پرۆسەكەش بەردەوامە.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە بریتیبوو لە خستنەڕووی دوا پێشهاتەكانی بابەتی مووچە و دارایی و پابەندییەكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و ئەنجامی دوا كۆبوونەوەی وەفدی تەكنیكیی هەردوولا لە بەغداد سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكانی حكومەتی هەرێم لە بواری داهاتە نانەوتییەكان و بە بانكیكردنی مووچەی هەرێمدا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەرچی ئەرك و پابەندییە، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێیكراون و پێویستە حكومەتی عێراقیش، مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت و چیتر هیچ كێشە و ناكۆكییەكی سیاسی، نەبێتە رێگر لەبەردەم ناردنی مووچە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتێكی لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەیان و گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق تایبەت بە دەستپێشخەرییەكانی هەرێمی كوردستان خستەڕوو سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم و چۆنییەتی هاوبەشیپێكردنی لەگەڵ بەغداد لەسەر بنەمای دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ و بەدواداچوونەكانیان بۆ خەرجكردنی شایستەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی نیسان و تەرخانكراوەكانی دیكەی هەرێم لە خەرجیی تەشغیلی و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پڕۆژەكانی پەرەپێدانی هەرێمەكان بە گوێرەی خشتەكانی هاوپێچی یاسای بودجە خستەڕوو، كە چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردەی كۆبوونەوەكانی بەغدای تێدابوو.
سەبارەت بە بابەتی بە بانكیكردنی مووچەخۆرانی هەرێمیش، لە كۆبوونەوەكەدا وردەكاری و روونكردنەوەی پێویست لەبارەی پڕۆسەی بە بانكیكردنی مووچە خرایەروو ئاماژە بەوەش كرا لە لەگەڵ بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) رێككەوتین ئەو بانكەش بەشداربێت لە پرۆسەی ب