ئاسایشی هەرێم دوو کەسی دەستگیرکرد کە بەنیازی ساغکردنەوەی سەماعەی قۆپیەکردن بوون

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی ساغکردنەوەی سەماعەی قۆپیەکردن راگەیەند و دەڵێت، ”لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بەمەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت، ”لەشەوی 3ی ئایاری 2024 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لە چالاکییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا، دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن کە بەنیازی ساغکردنەوەی سەماعە (بیستۆک)ی قۆپیەکردن بوون بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئامێرەکان بگەیەنن بە کڕیار”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”ئێستا تۆمەتباران بە پێی ماددەی 240 دەستگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.

دەشڵێت، ”دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە بۆ رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە ئامێرەکانی قۆپیەکردن و پرسیاری ئەزموونەکان لە هەوڵەکانی بەردەوامە بەمەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share