لەبارەی دابەشکردنی زەوییەوە زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە لەو بارەیەوە کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت و ئەنجامەکەی رادەگەیەنین.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، ”بەردەوام کار لەسەر پڕۆژەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکرێت لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە و رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی سەرجەم سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەکان لەو بارەیەوە بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو فەرمانگانە ئەوەی لەبارەی دابەشکردنی زەوییەوە لێیان داواکرابوو، لە دۆزینەوەی زەوی لە سنووری ماستەرپلانەکانیان دەیخەنەڕوو و رۆژی پێنجشەممە ئەنجامی کۆبوونەوەکە رادەگەیەنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share