وردەکاریی بەندکردنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا راستی و دروستی بەندکردنی ئاسۆ محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەی پشتراستکردەوە و وردەکارییەکەی ئاشکراکرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بەپێی بڕیاری دادگای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ /2 بووە و لە دادگاییەکەیدا، بە وەکالەت سزادراوە بە بەندکردن بۆ ماوەی یەک مانگ.

لەبارەی هۆکاری سزاکەوە ئەوە خراوەتەڕوو، بەھۆی خوێندن و بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان بێ وەرگرتنی رەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن بووە، کە پێچەوانەی رێنماییەکانی پەیوەست بەخوێندنە و ئەم سزای حوکمە پەیوەندی بە پۆست و کارکردنی لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانییەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆن تۆماردەكەین

دانا عەبدولكەریم بەشداربووی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان تۆماردەكەین.…
Total
0
Share