جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان كۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەمە لە ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان كۆبۆوەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشهاتەكانی ئەو ناوچانە و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور گفتوگۆی لەسەركرا، جێگری سەرۆك وەزیران روونیكردەوە كێشەی خاك و پرسی كەركوك پرسێكی گرنگە و هەرچی پێویست بێت لە ڕووی یاسای و دەستوورەوە درێغی ناكەین .

سەبارەت بە كێشەو گرفتەكانی جووتیاران لەوەرزی دروێنەدا سەرۆكی دەستەی ڕاسپارد هەوڵەكانیان زیاتربكەن رێگرێكانی بەردەم جووتیاران لابەرن و بۆ ئەم مەبەستە هەمەئاهەنگیی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی لە بەغداد بە پێویستزانی و پشتیوانی حكومەتی بۆ دووپاتكردنەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share