بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 283 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 283 ملیۆن و 620 هەزار و 620 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 267 ملیۆن و 940 هەزار و 620 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 15 ملیۆن و 680 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 5ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 276 ملیۆن و 568 هەزار و 264 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.