قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر قسەم كرد و دڵنیای كردمەوە كە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە هەموو هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی قەیسەريی هەولێر.
وتیشی، “بەردەوامدەبین لە چاودێریكردنی دۆخەكە و دەستخۆشی لە تیمە خۆنەویستەكانی ئاگركوژێنەوە و تیمەكانی دیكە دەكەین كە لە هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە و سەلامەتی بۆ هەموو لایەك”.