قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو 143 تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خرپ له‌ناوبراوه‌‌

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا 143 تۆن کاڵا و شمەک و خواردەمەنی لەناوبراون کە شیاوی بەکارهێنان نەبوون و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ‌لە مانگی نیساندا شه‌ش هه‌زار و 760 سەردانیان بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ئه‌نجامداوه‌ و تیایدا پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ كردووه‌‌ کە رۆژانه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، 486 پسووڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردووه‌، 192 شوێن ئاگاداركراونەتەوە سه‌رپێچی له‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌، هاوکات به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌كان 18 شوێن داخراون.

هەر لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراو بریتییە لە 41‌ ملیۆن 785 هەزار دینار كه‌ به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بابەتی پێشتر

لێدوانی ئاوات شێخ جەناب لەسەر دابەشکردنی مووچە

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان: کەللەی بارهەڵگرێک بەسەر فیتەرێکدا کەوت و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share