قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان دەرفەتی گەورەی تێدایە بۆ وەبەرهێنەرانی کەنەدا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی لەگەڵ کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا گفتوگۆیان کرد.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، باس لەوە کرا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەرفەتی گەورە هەیە بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی کەنەدا، جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی حکومەتی کەنەدای کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بەوەی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت بەشدارییەکی کاریگەرتریان هەبێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی دامەزراندنی ئەنجومەنی بازرگانیی کوردی – کەنەدی کرا و هەردوولا هاوڕابوون ئەنجومەنەکە دەتوانێت رۆڵی باش و کاریگەر ببینێت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابوری نێوان هەردوو وڵاتدا.

لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و بووژانەوەی ئابووری گوندەکان، هەردوولا هاوڕابوون کە گرنگیدان بە گوندەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گوندەکان کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و فرەچەشنکردنی ئابوریی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەدوای جێهێشتنی عێراق پلاسخارت پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوای تەواوبوونی کارەکانی…
Total
0
Share