لێدوانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر مووچەی مانگی چوار

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەوان وەک وەزارەتی دارایی هەرێم هەموو رێکارەکانیان تەواوکردووە و هیچ کێشەیەک لەلایەن ئەوانەوە نییە و دەشڵێت، “بە هەموو پێوەرێک دەبێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بەغداد مووچە بنێرێت.”

هونەر جەمال لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لیستی ئەم مانگە، گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا نەکراوە بەراورد بە لیستی مانگی دوو و سێ و بڕی پارەی داواکراو نزیکەی یەک ملیار زیاترە بەراورد بە مانگی رابردوو و داوای نزیکەی 970 ملیار دینارمان کردووە بۆ مووچە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە هیچ گرفتێک نییە و ئومێدەوارن بابەتی مووچە بەتەواوی چارەسەر ببێت و بەهەموو پێوەرێکیش دەبێت لەم هەفتەیەدا مووچە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share