نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی شەش بە 242 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبا بۆ ئەم مانگە بە 242 دینار دیاریکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە نرخی كیلۆواتیان 226 دینارە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share