ئەو کەسەی تووشی تای خوێنبەربوون ببوو نەخۆشخانەی جێهێشت

ئەمڕۆ ئەو هاوڵاتییەی دانیشتووی شاری کەرکوک کە لە سلێمانی دەرکەوت تووشی تای خوێنبەربوون بووە بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هاوڵاتییەكی تەمەن 23 ساڵان دانیشتووی پارێزگای کەرکوك کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری کرد کە تەندروستیی ناجێگیربوو و دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان و دەرکەوت نیشانەکانی تای خوێنبەربوونی تێدایە بۆیە هەر زوو لە قاوشی جیادا هێڵرایەوە و پشکنینەکانی نێردران بۆ تاقیگەی تەندروستیی ناوەندی لە بەغداد دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامەکان دەرکەوت تووشبووی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشەکە پیشەی قەساب بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەرییەکان ئەمڕۆ دوای هەشت رۆژ نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە.

بابەتی پێشتر

بەڵێنێكی سودانی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

وەفدێكی بازرگانیی یەكێتی سەردانی ئیماراتی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پشووی فەرمییە

سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی پشووەکانی ساڵنامەی…
Total
0
Share