راگەیەندراوی کەشناسی لەبارەی دابەزینی پلەی گەرمی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە پلەی گەرمی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا، لە کاتەکانی ئێوارە و شەو لە ناوچەکانی باشووری هەرێم (پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر)رێژەی خۆڵبارین زیاتر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی لە 2-4 پلە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان: پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ دیاردەی پەلاماردانی رۆژنامەنووسان دابنێن

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، رایگەیاند، “پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ دیاردەی پەلاماردانی رۆژنامەنووسان دابنێن”. رێكخراوی په‌یامنێران…
Total
0
Share