تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەستان بە چاککردنی پردی تانجەڕۆ کە یەکێکە لەو پردانەی بەهۆی بارانەوە ئاوێکی زۆر تێیدا کۆبووەتەوە و مەترسی رووخانی لەسەر بووە.
ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانەوە ئەو رۆچوونەی هەبووە و مەترسی بووە لەسەر پردەکە پڕکراوەتەوە و ئێستا مەترسی لەسەر پردەکە نەماوە.