تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گیرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن نووسینگەی دزینی ئۆتۆمبێلی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا بگیرێت.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ح.أ.ق. لەدایکبووی ساڵی 1976) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان: كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس لە گردی زەرگەتە دەبەستن

بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “چەند كەسێك بەیاننامەیەكیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوكردووەتەوە كە كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس…
Total
0
Share