فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سنووری چەمچەماڵی بۆردوومان كرد

دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە گوندێكی نزیك چەمچەماڵ بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكیان كردووە، جگە لە پێكانی ئۆتۆمبێلەكە، ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەكەش كەوتووەتەوە.

هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بۆردوومانەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دووپاتكردەوە، ئۆتۆمبێلێك پێكراوە، بەڵام نازانن هاوڵاتییە یان گەریلای پەكەكە.

هێزە ئەمنییەكان و هێزی بەرگریی شارستانی چوونەتە ناوچەكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا فڕۆكەكان بەئاسمانی ناوچەكەوەن، ناتوانن بچنە شوێنی ڕووداوەكە.

بۆردوومانەكە لە سنووری گوندی “تووتەقەڵ” بووە لە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی.

میدیاكانی پەكەكەش هەواڵی بۆردوومانەكەیان بڵاوكردووەتەوە، دەڵێن، بەپێی زانیارییەكان قوربانی هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی: لەم پڕۆژە نوێیەی کە پەسەندکراوە حکومەت قازانج لە پارەی کارەبا ناکات

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەو نرخەی کارەبادا، کە بەم دواییانە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندیکرد، حکومەتی هەرێم قازانج…
Total
0
Share