لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

تەندروستیی گەرمیان لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە دوانیوەرۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین سنووری گەرمیانی گرتووەتەوە، داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە کێشەی تەندروستی وەک سنگ و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە، لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە بۆ کاری زۆرپێویست نەبێت”.

دەشڵێت، “باشتر وایە منداڵان و کەسانی بەتەمەن لە ماڵ نەچنە دەرەوە، هەروەها پێویستە هەموو ئەوانەی لە دەرەوەن، ماسکی پزیشکی بەکاربهێنن”.

تەندروستیی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی هەر کێشەیەکی تەندروستیدا سەردانی نزیکترین سەنتەری فریاگوزاریی تەندروستی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر: سەلامەتی گیانی  نێچیروان هەرکی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی پارتیـ.ـدایە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی نێچیروان هەرکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەی مەڵبەندی سێی یەکێتیی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى دوو ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دوو ڕێنمایی نوێى تایبەت بە گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. له‌ ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share