کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە

کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، پلەی گەرمی بە جێگیریی و هاوشێوەی تۆمارەکانی دوێنێ دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و، لە ناوچەکانى باکوور ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ دووشەممە، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، جگە لە ناوچەکانى رۆژهەڵات، کە پلەی گەرمی تێیاندا کەمێک نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرت بەسەر کریستاڵی پێچراوە لەناو کەلوپەلی ئاینیدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران…
Total
0
Share