بەهۆی داڕمانی زەوییەوە 36 کەس لە چین گیانیان لەدەستدا

لە باشووری چین بەهۆی داڕمانی رێگایەکی خێرا 36 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، لە ئاکامی ئەو بارانە بەخوڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە رێگایەکی خێرا لە هەرێمی کواندۆگی پیشەسازی لە باشووری چین داڕما و لە ئەنجامدا 36 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.

قووڵی ئەو چاڵەی لە ئەنجامی داڕمانی زەوییەکە دروستبووە، 18 مەتر بووە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی تێکەوتووە و حکومەتی چین تیمێکی 500 کەسی بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە ناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا ئەگەری جەنگیان تێدایە
پێشبینییەکان بۆ جەنگ و ململانێکان لە 2022دا بێپێشینەیە

جەنگ و ململانێکان لەماوەی دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بەرزبوونەوەی زۆری ‏بەخۆوە بینیوە، بەپێی داتاکان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا…
Total
0
Share