راگەیەندراوێك لە دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤەوە

دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “لەسەر بابەتی پیشاندانی منداڵانی خانەی بێسەرپەرشتان لە هەندێك كەناڵ و بەكارهێنانی ماڵە هەژارەكان بۆ بابەتی ڕیكلام و پیشاندانیان لە كەناڵ و بەرنامەكان بێڕەچاو كردنی لایەنی كۆمەڵایەتی و سایكۆلۆژی و مرۆییان دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ داوای گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دەكات

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ بەرژەوەندیی مافی گشتی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ بۆ سێ پرسی گرنگ نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و داواكاریی گشتی دەكات و داوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی دەكات.

هەر لە راگەیەندراوەكەیاندا هاتووە، لە چوارچێوەی كارەكانی دەستەكە بۆ بەرژەوەندیی مافی گشتیی هاوڵاتییان و چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بە تایبەت دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ نووسراوێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی كردوەە بۆ رێگریكردن لە وێنەگرتن و پیشاندانی تاكەكانی ئەو ماڵە هەژارانەی كە هەندێك كەناڵ و كەس بەناوی كۆكردنەوەی هاوكاری و كۆمەك بانگەشەیان بۆ دەكەن و ڕەچاوی لایەنی مرۆیی و كۆمەڵایەتی ئەو خێزانانە ناكەن و جۆرێكە لە شكاندنی تاكەكانی كۆمەڵگە و پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤە.

هەر لە نوسراوەكەی دەستەكە و لە خاڵێكی دیكەدا داوایكردووە داواكاریی گشتی بەهەماهەنگی وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر ئەو كەناڵانەی لەكاتی دیدار و بەرنامەكاندا كە سەردانی خانەكانی بێسەرپەرشتان و چاكسازیەكان دەكەن دەموچاوی منداڵەكان پیشاندەدەن كە ئەوەش پێچەوانەی ڕێكەوتنامەی پاراستنی مافەكانی منداڵان و پێچەوانەی ڕینماییەكانی خودی ئەو شوێنانەشەو كاریگەری بۆ داهاتوو ئەو منداڵانە دەبێت.

دەستەكەش دەشڵێت، لە هەنگاوێكی تری دەستەكەمان بە نووسراوی رەسمی داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە بەدواداچوون بكەن بۆ بابەتی بڵاوبونەوەی ئامێرێك بەناوی (GPS) كە ئامێرێكی بچووكی ئەلیكترۆنییە و زیاتر بۆ ئاشكراكردنی شوێن و كاری ئەمنی بەكاردێت، بەڵام ئامێرەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بانگەشەی بۆ دەكرێت و بە ئۆنڵاین كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت و بەپێی بەدواداچوونەكانی دەستەو زانیارییەكانی بەردەستمان دەركەوتووە ئەو ئامێرە كێشەی بۆ خەڵكانێك و چەندان خێزان دروستكردووە و لە ئێستادا بۆ مەبەستی كاری سیخوڕی بەكاردێت كە ئەوەش رێگا پێنەدراوە و كاریگەری بۆ سەر ئاسایشی خێزان و كۆمەڵ دەبێت.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کشتوکاڵی

بابەتی دواتر

دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share