بافڵ جەلال تاڵەبانی: كرێكاران پایەیەكی سەرەكین بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی رۆژى جیهانیى کرێکارانەوە رایگەیاند، پیرۆزباییەكی گەرم لە كرێكارانی كوردستان دەكەم و هیوای سەلامەتی و ژیانێكی باشتریان بۆ دەخوازم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، “كرێكارانی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان لە ئاوەدانكردنەوە و گەشەكردنی هەرێمی كوردستان گێڕاوە و پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، “ئێمە بە رێزەوە لە پێگە و هەوڵەكانیان دەڕوانین و دەستی ماندووبوونیان دەگووشین، هەروەها سڵاو بۆ رۆحی پاكی ئەو كرێكارانە دەنێرین كە لەكاتی كاردا گیانیان لەدەستداوە”.

سەرۆكی یەكێتی ئەوەشدەخاتەڕوو، یەکێتی لە هەناوی کرێکاران و رەنجدەرانەوە گەشەی كرد، ئەو مێژووە پڕ لە سەروەری و قوربانیدانەی لەیادنەكردووە و خۆی بە بەشێك لەئێوەی سەربەرز دەزانێت. كاركردنیش بۆ بەدەستهێنانی ماف و باشتركردنی ژیان و گوزەرانتان بە ئەركی خۆی دەزانێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە هاوسۆزین لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانییانی چەکی کیمیایی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی: هەمیشە…
Total
0
Share