ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا، مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی(فۆڕێكس) قەدەغەبكات.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە واژووی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە و تێیدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی موڵك و ماڵی هاوڵاتیان ، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران مامەڵەكردنی لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی( فۆڕێكس) قەدەغەدەكات.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بە پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەبواری ئاڵۆگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆڕێكس) لەژێر ناوی جۆراوجۆر كاردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن…
Total
0
Share