وەزیری سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق دژی رێککەوتنەکانمانە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق، دژی رێککەوتنەکانی هەرێمە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان.

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە پانێڵی وزە لە واشنتن، رایگەیاند، چەند رێککەوتنێکمان لەبارەی نەوت و گاز لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە و گرێبەستەکانمان دژی هیچ کەس و لایەنێک نین.

وتیشی، “لەڕێی رێککەوتنەکانمانەوە، ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان بەهێزتردەکەین”.

هەر لە پانێڵەکەدا، کەمال محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، “کۆمپانیا ئەمریکییەکان %60ـی کارەبای هەرێم دابیندەکەن و داوایان لێدەکەین، وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یاد نەقشبەندی: تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تەنها دانیشتووی سلێمانی نین

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، رایگەیاند، تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تەنها دانیشتووی سلێمانی نین. د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی ئەپیكۆری دایەوە و رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هەنگاوی جددی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share