نوسەر و سیاسەتمەداری کورد، کامیل ژیر کۆچی دواییکرد

یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی بڵاویکردەوە، کامیل ژیر دامەزرێنەر و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد (کاژیک) لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

نوسەر و سیاسەتمەداری کورد، کامیل ژیر لەدایکبووی 20ی12ی 1934ی سلێمانی بوو، دەرچووی کۆلێژی ماف بوو لە بەغداد، چەندین زمانی زانیووە یاخود هەوڵی فێربوونی داوە لەماوەی ژیانیدا، لەوانە ئینگلیزی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و لە بواری نواندن و دەرهێناندا خوێندویەتی و شارەزایی زۆری هەبووە.

ئەندامی حزبی شیوعی عێراقی بووە و سیاسەتمەداربووە و هەر بەو هۆیەشەوە زیندانی کراوە و دوورخراوەتەوە بۆ ئەبوغرێب.

یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کاژیک و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژ‌یانەوە و یەکێتی کورد (کاژ‌یک) بووە.

جگە لەوەش، چەندین کتێبی نووسیوە و خاوەنی چەندین وتاری سیاسی و ئەدەبی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 فیدراسیۆنی پەنابەران: لەماوەی سێ ڕۆژدا 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ژمارەی قوربانییان و ڕزگارکراوان، هەروەها ‏بێسەروشوێنبووانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە، کە دوایینیان…
Total
0
Share