بڕیارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكرێت

سەرچاوەیەكی سیاسی ئەنجامی كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرادەكات.

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج مانگ و نیو بەسەر دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تائێستا لایەنە سونییەكان لەلایەك و ئەنجومەنی نوێنەران لە لاكەی دیكە نەیانتوانیوە لە هەڵبژاردنی جێگرەوەیدا سەركەوتوو بن.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادارەوە رایگەیاند، كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی هات، بڕیارێكی یەكلاكەرەوە و سنوورداری تیادا درا.

وتیشی، “بڕیاردرا، جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە ناكرێتەوە، بەڵكو گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت، بەر لە كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانان”.

كاردەكرێت بۆ ئاراستەكردنی پەرلەمانتاران بۆ گرێدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك لە هەفتەی داهاتوودا، وەك ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژەی پێدا.

لە 14ی كانونی دووەمی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران گەڕێكی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجامدا، بەڵام هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، بەهۆیەوە یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە دواخرا.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەپێی بڕیارێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووریخستەوە.

ئەوەش لە کاتێکدابوو پێشتر لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی دژی محەمەد حەلبوسی لە دادگای باڵا تۆمارکردبوو بەوەی کە خۆی و خێزانەکەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون.

بابەتی پێشتر

هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

لە هێرشێکدا بۆ سەر مزگەوتێکی ئەفغانستان شەش کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share