پۆلیسێکی هاتوچۆ ژنێک لە هەوڵی خۆکوشتن ڕزگاردەکات

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، پۆلیسێکی هاتوچۆ ژنێکی ڕزگارکردووە، کە ویستوویەتی لە بەرزترین پردی تکریتەوە خۆی هەڵبداتەخوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەو پۆلیسە ژنێکی ڕزگارکردووە کە لە چلەکانی تەمەنیدا بووە و هەوڵیداوە لە پردێکی تکریتەوە لە پارێزگای سەلاحەدین خۆی هەڵباتەخوارەوە.

پۆلیسەکە لە دوایین ساتدا ژنەکەی ڕزگارکردووە، لە کاتێکدا لە ئەرکدابووە بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆی سەر پردەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بە دوو رێگا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەردەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێمی كوردستان هەمواربكرێتەوە و وەك خۆی رەوانەبكرێت دەتوانرێت زیاتر…
Total
0
Share