ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق تاکو پێداچونەوەیان بۆبکرێت”.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی نوسراوی 665 لە 28ی شوباتی 2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی چاودێریی دارایی فیدراڵی دەداتەوە کە ئامادەنین وێنەی گرێبەستە نەوتییەکان بدەن بەوەزارەتی نەوتی عێراق بەهۆی ئەوەی کۆمپانیا بیانییەکان رەزامەند نین نهێنیی گرێبەستەکان ئاشکرابکرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەناو گرێبەستەکانیش بڕگە و ماددەی تێدایە کە هەموو لایەنەکانی ناو گرێبەستەکە رەزامەندنەبن، نابێت گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت، لەکاتێکدا بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویستە وەزارەتی نەوت پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا بیانییەکان بکات بۆ چارەسەری کێشەی نەوتی هەرێم.