ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی داشکانی %50ـی قەرزی کارەبایە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی 10ـی 2026، کۆتا ڕۆژی داشکانی %50ـی قەرزی کۆنی کارەبایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی 10ـی 2026، دوا ڕۆژی داشکانی 50%ـی قەرزی کۆنی کارەبای ماڵان و 25%ـی پۆلی بازرگانیی پێش پڕۆژەی ڕووناکییە؛ بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر (8:30)ـی بەیانییەوە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ و تا هاوبەش مابێت، “لە خزمەتی هاوبەشانی کارەبا دەبن”.

ڕاشیگەیاندووە، هاوبەشانی کارەبا هەروەها لە ڕێگەی ئی پسوڵەوە، دەتوانن قەرزی کارەباکەیان بە داشکاندنەکەوە تا کاتژمێر (12)ـی نیوەشەو بدەنەوە.

وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیە، قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتە قیستی مانگانە و لەگەڵ کرێی مانگانە وەردەگیرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share