کەشناسیی عێراق: چەند رۆژی داهاتوو بای بەهێز و بارانبارین دەستپێدەکات

دەستەی کەشناسیی عێراق وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی باران و بای بەهێز و دروستبوونی تەپوتۆز دەکەین.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ”کەشوهەوای سبەینێ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی چڕی مامناوەند و هەورەبروسکە لە چەند شوێنێکی جیاوازدا، هاوکات پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن و بای مامناوەندی باشووری رۆژهەڵات دەبێتە هۆی دروستبوونی تەپوتۆزێکی چڕ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رۆژی چوارشەممە کەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی مامناوەند و لە هەندێک شوێنیشدا بەخوڕ دەبێت، هاوکات هەورەبروسکە روودەدات و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە رۆژی پێشتر چەند پلەیەک دادەبەزن”.

سەبارت بە کەشوهەوای پێنجشەممە دەڵێت، ”کەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین و با بە چڕییەکی مامناوەند، هەروەها بای مامناوەند و چالاک لە باشووری رۆژهەڵات کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تەپوتۆز لە ناوچەکەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکان: کازمی بە نهێنی لەگەڵ ئێرانییەکان ڕێککەوتووە بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان، ڕایانگەیاند کە کازمی لە ڕێککەوتنێکی نهێنیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ڕێککەوتوون بۆ وەستاندنی هێرشی موشەکی سەر…
Total
0
Share